١٠ نیسان ٢٠٢٢ - ١١:٢٧
کوژراوێک و 13 بریندار تا ئێستا لە ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌نزیک سلێمانى

که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌نزیک شارى سلێمانى ڕوویداو سه‌رچاوه‌یه‌کى ته‌ندروستیشى ئاشکرایده‌کات، تائێستا 14 قوربانى گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ى شار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - میدیای شارپرێس بە گێڕانەوە له‌سه‌رچاوه‌یه‌کى ته‌ندروستى نه‌خۆشخانه‌ى شار لە سلێمانی نووسی ، که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌کارگه‌یه‌کى ئاسن له‌ناوچه‌ى تانجه‌رۆى سلێمانى ڕوویداوه‌.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌که‌، به‌هۆى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه‌، 13 بریندار گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ى شارو که‌سێکیش گیانى له‌ده‌ستداوه‌و دۆخى 3 له‌برینداره‌کانیش خراپه‌و ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه‌.

تا ئێستا لە بارەی هۆکاری تەقینەوەکە هیچ زانیاریەک لە لایەن سەرچاوە ئەمنیەکانەوە بڵاو نەبووەتەوە .

342/